یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەسەر دەکاتەوەو سیمینارێک لەزانکۆی زاخۆ پێشکەش دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن عبدالله پێنجوێنی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌ر له‌وه‌ی ئه‌ركێكی ئایینی بێت بووه‌ته‌ ئه‌ركێكی مرۆڤایه‌تی    *****    *****   لقی شارەزووری یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات    *****    *****   لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان دیداری زانستی هەفتانەی زانایانی ئایینی ئەنجام دەدات    *****    *****   لقی هەولێری یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی مزگەوتی مەلا ساڵح کۆزەپانکەی لەشاری ھەولێر    *****    *****   شاندێکی لقی کۆیەی یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی مزگەوتێک دەکات    *****    *****   شاندێکی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان سەردانی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی ئاکرێ دەکات    *****    *****   لقی زاخۆی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەشداری هەڵمەتێکی خوێن بەخشین دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان دانیشتنی هەفتانەی خۆی سازدەکات   
د. جەعفەر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 08/10/2017 : 10:54:35
قه‌باره‌ی فۆنت
ئه‌و دیواره‌ مه‌زنه‌ی به‌رگه‌ی دوژمن ناگرێت

له‌ مێژووی مرۆڤایه‌تیدا هیچ دیوارێك هێنده‌ی دیواری چین مه‌زن و قایم و پته‌و نه‌بووه‌، سه‌دان هه‌زار كه‌س به‌شداری دروستكردنیان كردووه‌، 10 هه‌زار بورجی چاودێری له‌سه‌ره‌، چینییه‌كان به‌شێویه‌ك دروستیان كردووه‌، كه‌ هیچ دوژمنێك نه‌یتوانیوه‌ ئه‌و دیواره‌ ببڕێت و زه‌فه‌ریان پێ ببات، به‌ڵام له‌ 100 ساڵی یه‌كه‌می سێ جار به‌ ئاسانی گیراوه‌.

 جه‌نگیزخان ویستی چین بگرێت، چه‌ند مانگێك له‌به‌ر ده‌رگا راوه‌ستاو به‌ هه‌موو هێزی سه‌ربازی نه‌یتوانی بچێته‌ ناوی، به‌ڵام دواتر چه‌ند پاسه‌وانێك به‌رتیلخواردی كران، ‌ده‌ڵێن جه‌نه‌ڕاڵێك بووه‌، رێگه‌یه‌كی نهێنی پیشان دان، دواجار به‌بێ شه‌ڕ هاتنه‌ ناوی و وێرانیان كرد. گروپێكی دیكه‌ ساڵی 1600 ویستیان چین بگرن، زیاتر له‌ 40 ساڵ له‌به‌ر ده‌رگای راوه‌ستان نه‌یانتوانی بچنه‌ ژووره‌وه‌، به‌ڵام ساڵی 1644 دیسان پاسه‌وانه‌كان به‌ به‌رتیل رێگه‌ی نهێنیان پیشان دان و گیراو خاپوور كراوه‌.‌‌‌‌‌‌‌

 ئه‌وه‌ هه‌میشه‌ خاڵی لاواز بووه‌، فكره‌ بۆگه‌نه‌كان ئیختیراقی خانه‌واده‌كان ده‌كه‌ن و خێزان ده‌ڕوخێنن، وڵاتانی دوژمن ده‌زانن ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان یه‌ك بوون هیچ دوژمنێك زه‌فه‌ریان پێنابات، بۆیه‌ ئاسانترین ده‌رگای سه‌ركه‌وتنیان دروستكردنی درزو دووبه‌ره‌كییه‌. بۆیه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌: (ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌سه‌ ئه‌لفێكی به‌سه).