یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان: لەگەڵ پرۆژە پێشنیاری هەمواری یاسای باری کەسی عیراق نین    *****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات   
د. جەعفەر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 03/10/2018 : 13:12:20
قه‌باره‌ی فۆنت
مامۆستا نوورسی: مه‌لای ئێستا به‌ سه‌د ساڵیش فێر نابن

مامۆستایانی ئایینی، مه‌لاو زانایانی قه‌درگران، ناشێ وه‌كو خه‌ڵكێكی ساویلكه‌و ساده‌، یان وه‌كو خه‌ڵكێكی سیاسی و فه‌ریكه‌ بیریار، خۆیان مژوولی پرسپ سیاسی و ململانێكان بكه‌ن، كه‌ ئه‌مه‌ هه‌م رۆحی مامۆستایانی ئایینی و هه‌م په‌یامه‌كه‌یان ده‌كوژێت، لێره‌وه‌ كه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌نووسم هه‌ست به‌ ئازارێكی زۆر ده‌كه‌م، چونكه‌ خۆشه‌ویسترین چین و توێژه‌كان به‌لای منه‌وه‌ هاوپیشه‌كانمن، به‌ڵام هه‌ندێكجار ناچاری هه‌ندێك قسه‌ بكه‌ی، هه‌ندێك مامۆستای ئایینیمان هه‌یه‌ خۆیان به‌ دژی لایه‌ك ده‌زانن كه‌چی بۆ ئه‌وانه‌ی به‌ دڵیانن به‌ هه‌مان رێچكه‌و رێبازه‌وه‌ ده‌هۆڵ ده‌كوتن، ئێستا هیچ له‌وه‌ ناخۆشتر نییه‌ كه‌ ده‌بینین وێنه‌و نامه‌و قسه‌و لایكو نووسینه‌كانی مامۆستایانی ئایینی دابه‌شی ناو ره‌وته‌ سیاسیه‌كان بوونه‌، له‌بیریان چووه‌، كه‌وتنه‌ هه‌ر لایه‌ك په‌یامه‌كه‌یان به‌لای هه‌وادارانی تر كه‌م ده‌كاته‌وه‌، له‌و باره‌وه‌ قسه‌یه‌كی جوانی مامۆستا سه‌عیدی نوورسی هه‌یه‌، پوخته‌كه‌ی ده‌فه‌رمووێت: "سوفیانی كوڕی عیینه‌ له‌ چوار ساڵی له‌ مه‌جلیسی زانایان داده‌نیشت، قورئانی له‌به‌ر كردبوو، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و له‌ ده‌ ساڵی توانای ئیجتیهادی هه‌بووبێت، زانایانی ئێستا ئه‌گه‌ر هه‌مان زیره‌كی سوفیانیان هه‌بێت پێویستیان به‌ ده‌ هێنده‌ی ئه‌و واته‌ 100 ساڵ هه‌یه‌ تا بگه‌نه‌ ئاستی ئه‌و، چونكه‌ ئه‌و له‌ منداڵیه‌وه‌ ئاماده‌سازی فیتری هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئێستا قكرو هۆشیان په‌رت و بڵاوه‌، كه‌وتونه‌ته‌ زه‌لكاوی فه‌لسه‌فه‌ی مادی و ئه‌قڵ و هۆشیان له‌ ناو رووداوه‌ سیاسیه‌كان قوڵبۆته‌وه‌و سه‌ریان سوڕماوه‌ له‌ ناو داخوازیه‌كانی ژیان".

به‌ڵێ راسته‌ ئێستا مافی هه‌ڵوێستی سیاسی و چاكسازی سیاسیت هه‌یه‌، به‌ڵام هێنده‌ی خه‌ریكی سیاسه‌تین، ئه‌ویش نه‌ك به‌ چاككردن، به‌ڵكو به‌ دابه‌شكاری، به‌ ده‌نگ هه‌ڵێنان دژی ئه‌وه‌و پێداهه‌ڵگووتنی ئه‌وه‌ی دیكه‌. بۆیه‌ پێویسته‌ به‌خۆداچوونه‌وه‌ بكه‌ین، ئاگامان له‌وه‌ بێت ئاستی په‌روه‌رده‌و تێگه‌یشتنی خه‌ڵك به‌تایبه‌تی گه‌نجان گه‌یشتۆته‌ ئاستێك هه‌رچی قسه‌ی ناشیاوو هه‌ڵوسكه‌وتی قێزه‌ونه‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، بۆیه‌ ده‌بێ ئیش بۆ چاككردنه‌وه‌ی مه‌عده‌ن و سافكردنه‌وه‌ی ئاوه‌كه‌ بكه‌ین.