یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەسەر دەکاتەوەو سیمینارێک لەزانکۆی زاخۆ پێشکەش دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن عبدالله پێنجوێنی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌ر له‌وه‌ی ئه‌ركێكی ئایینی بێت بووه‌ته‌ ئه‌ركێكی مرۆڤایه‌تی    *****    *****   لقی شارەزووری یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات    *****    *****   لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان دیداری زانستی هەفتانەی زانایانی ئایینی ئەنجام دەدات    *****    *****   لقی هەولێری یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی مزگەوتی مەلا ساڵح کۆزەپانکەی لەشاری ھەولێر    *****    *****   شاندێکی لقی کۆیەی یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی مزگەوتێک دەکات    *****    *****   شاندێکی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان سەردانی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی ئاکرێ دەکات    *****    *****   لقی زاخۆی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەشداری هەڵمەتێکی خوێن بەخشین دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان دانیشتنی هەفتانەی خۆی سازدەکات   
د. جەعفەر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 06/07/2010 : 18:05:41
قه‌باره‌ی فۆنت
خه‌ڵك زۆر ئیشی به‌ مه‌لا نییه‌!
براده‌رێك ده‌یگوت: ده‌زانن له‌و سه‌رده‌مه‌ خه‌ڵك زۆر ئیشی به‌ مه‌لا نییه‌، چونكه‌ ئه‌مڕۆ خه‌ڵك عه‌ره‌بی ده‌زانێت، هه‌روه‌ها ئینته‌رنێت‌و ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتوو هه‌یه‌.

له‌وانه‌یه‌ ئه‌و به‌ڕێزه‌ی ئه‌و قسانه‌ی كردن مه‌به‌ستێكی خراپی نه‌بووبێت، به‌ڵام ده‌بوو بیر له‌وه‌ بكرێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ فێربوونی زمانی عه‌ره‌بی‌و كرانه‌وه‌ی ئه‌نته‌رنێت، خه‌ڵك پتر پێویستی به‌ مه‌لایه‌، نه‌ك تازه‌ نه‌مابێت، چونكه‌ ئه‌و عه‌ره‌بی زانینه‌ بوو، ده‌یان گه‌نجی به‌ نامیلكه‌یه‌كه‌وه‌ فریو داو بوونه‌ قوربانی تووندڕه‌وی، ئه‌وانه‌ی ته‌نها عه‌ره‌بی ده‌زانن زیاتر پێویستیان به‌ مه‌لایه‌، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ خوێندنه‌وه‌ی لاوه‌كی تووشی هه‌ڵه‌‌و هه‌ڵدێر نه‌بن، یان بوونی ئه‌و هه‌موو سایته‌، كه‌ هه‌ر یه‌كه‌‌و به‌ كه‌یفی خۆی فه‌توا ده‌درده‌كات، ئه‌گه‌ر موراجه‌عه‌ی كه‌سانی پسپۆڕ له‌و بواره‌ كه‌ مامۆستایانی ئایینینه‌ نه‌كه‌ن، ده‌یان گرفتی ئایینی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌بیت.

هه‌ر كه‌سێك فه‌توایه‌كی له‌ ئه‌نته‌رنێت دیت، یان ئایه‌تێك‌و فه‌رمووده‌یه‌كی خوێنده‌وه‌، به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی هۆكاری هاتنی بزانێت‌و، نه‌شزانێت، كه‌ چ په‌یوه‌ندی به‌ ئایه‌ته‌كانی دیكه‌ هه‌یه‌، ئه‌وه‌ ده‌یان هه‌ڵه‌ دروست ده‌بیت، جا بۆ ئه‌وه‌ی تووشی ئه‌و هه‌ڵانه‌ نه‌بن پتر پێویستیان به‌ (مه‌لا)یه‌، ئه‌وه‌ سه‌رباری ئه‌و لایه‌نه‌ گرنگانه‌ی دیكه‌، كه‌ مه‌لای كورد رۆژانه‌ له‌ناو جه‌ماوه‌ر ده‌ینووێنێت، وه‌لێ‌ قسه‌كانی من پتر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بوون، داخۆ عه‌ره‌بی زانین‌و ته‌ماشاكردنی ئه‌نته‌رنێت، وای لێ دێت پێویست به‌ مه‌لا نه‌بێت.