یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان: لەگەڵ پرۆژە پێشنیاری هەمواری یاسای باری کەسی عیراق نین    *****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات   
د. جەعفەر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 27/05/2015 : 11:37:54
قه‌باره‌ی فۆنت
ئەرێ بەرنامەکەی جەزیرەتان دیت دەربارەی داعش؟

 

ئەرێ بەرنامەکەی جەزیرەتان دیت دەربارەی داعش؟

 

جەعفەر گوانی

شەوی رابردوو (26/27-5-2015) کەناڵی ئەلجەزیرە لە بەرنامەی (الإتجاه المعاکس) دوو کەسی دەعوەت کردبوون، یەکەمیان: دکتۆر نوری ئەلمورادی وتەبێژی حزبی شیوعی عێراقی. دووەمیان: حەسەن دوغێم توێژەرو پسپۆڕ لە بواری رەوتە ئیسلامیەکان. ئەوەی سەرنجی منی راکێشا سێ شت بوو.

یەکەم: کەناڵەکە راپرسیەکی کرد دەربارەی: (ئایا پشتیوانی سەرکەوتنەکانی دەولەتی ئیسلامی دەکەیت لە عێراق و سوریا؟)، سەرەتا (53154) کەس بەشداریان کردو دواتر بووە زیاتر لە (5000) کەس، تا کۆتایی (81%)ی بەشداربووان پشتیوانیان دەکرد.

دووەم: شیوعیەکە گووتی: راستی روونەو کەس ناکۆک نییە، کە دەوڵەتی ئیسلامی -داعش- لەگەڵ حەق دایەو لە قۆناغی پێ هەڵداگووتن تێپەریوەو ئەوەی مەحاڵ بوو بڕی. ئینجا رووی کردە چەکدارانی داعش و گووتی: پاکو بێگەردی بۆ ئەو خوایەی ئێوەی هەڵبژارد بە سەربازی پەیامەکەی، چاوەروانی ئاڵاکانی خیلافەتین لەسەر شورەکانی بەغداد.... بێگومان دەوڵەتی خیلافەت هەر دەمێنێ و پەرە دەستێنێ، گوێش بە وەڕینی سەگەکان نادات... ئێمە لە نێوان هەر دوو مەشرووعی ویلایەتی خومێنی و دەولەتی خیلافەت داین، بۆیە سروشتییە خەڵک پشتیوانی دەوڵەتی خیلافەت بکات، چونکە ئەو لە هەناوی ناسۆریەکان درووست بووە تا ئازارەکانی هەڵگرێت... ئەوانە توانیان سایکسبیکۆو تەواوی پرۆژەکانی دابەشکردنی ناوچەکە بخەنە بن پێیەکانیان... دەولە بریتیە لە موعجیزەیەکی کەونی... ئێستا دەولەی ئیسلامی توانیویەتی دەست بەسەر سێ ئەوەندەی رووبەری خاکی بەریتانیا بگرێت لە ماوەی ساڵێکدا... بۆیە ئەوە تاکە چارەسەری ئوممەتە، ئەگەر ئەوان نەبوونایە ئێران شەش پایتەختی عەرەبی داگیر دەکردن، دڵنیابن هەر دەمێنێتەوە جا حەز بکەن یان نا.

سێیەم: شارەزایەکەی بوواری ئیسلامیش پێی وابوو: داعش پرۆژەیەکی تێکدەرانەیە، تەنها بۆ رزگارکردنی رژێمەکانی سوریاو عێراق هاتووە دژی شۆڕشەکانیان کە خەریكە دەرووخێن... باشتر وابوو شەری ئێرانی کردبا کە پشتیوانی عێراق و ئێران و حیزبوڵای لوبنانی، ئەمە پاساوێكی دروستکراو بوو دژی سوونەکانی عێراق تا فیتنەیەك بێننەوە... ئەوان تەنها دەستیان بەسەر بیاباندا گرتووە... ئەگەر داعش نەبووایە مقاوەمە رژێمەکانی عێراق و سوریای رووخاندبوو گەیشتبووە سنوورەکانی ئێران، بۆیە ئەوان ئەو سێ رژێمەو ئیسرائیل دەپاریزن.

 

بە کورتی دوو سەرنجم هەیە:

یەکەم: بێگومان تا ئێستا شەقامی عەرەبی بەرێژەیەکی باش پشتیوانی داعش دەکات، جا لەبەر هەر هۆیەك بێت، ئەوەش هۆکاری سەرەکی نەروخانی داعشە، بۆیە دەبێ حکومەتی ئێمە هەموو هەوڵێك بەکار بێنێت بۆ شەری فیکری تا تووندرەوی لە ناو ناخی خەڵك جێگەی نەبێتەوە، بەبێ ئەوە شەری چەکداری سوودێکی ئەوتۆی نابێت.

دووەم: کابرای شیوعی بە هەمو قوەتەك دیفاعی لە داعش دەکرد، ئەگەر مەبەستی عەرەبچیاتی بووبێت، ئەوە دەبێ حزبەکانی ئێمە لە هەر چووار پارچە حسێب بۆ نیشتیمانی بوونی خۆیان بکەن و، شتێك نەکەن هەستی برایەتی لە نێوان تاکەکانیان لاواز بکەن. بەڵام بە بروای من کابرای شیوعی باش دەیزانی ئەوەی داعش بۆ دژایەتی ئیسلام کردی بە کەس نەدەکرا، بۆیە وەکو وتەبێژی حزبی شیوعی بە هەموو قوەتێك پشتیوانی دەکرد، بۆ ئەمەش دەبێ غەمخۆرانی موسڵمانان بەخۆ بکەون تا زیاتر ئەو دوژمنە بەناو موسڵمانەیان بۆ خەڵك روون بکەنەوە، ئەگینا تەواوی موسڵمانان باجێکی زیاتری دەدەن.