یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد ( دروودی خوای لە سەر بێت)    *****    *****   سەرۆکی هەرێم پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی مەولودەوە بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام دەکات    *****    *****   به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان به‌ بۆنه‌ی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت)    *****    *****   هەولێر: بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی بەڕێوە دەچێت    *****    *****   د.عیرفان رەشید ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی بەشداری شەشەمین دیداری یەکێتی زانایانی تورکیا دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان سەردانی هەردوو بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی هەولێرو بەرێوەبەرایەتی حەج و عومرە دەکات    *****    *****   سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای فتوا: زیادبوونی كورسییەكانی كورد دڵخۆشكەرە    *****    *****   دیوانی پارێزگای هەولێر: بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەیەک بۆ ئامادەکاری پێشوازی مانگی مەولود بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لەشاری هەولێر بەشداری مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی دەکات    *****    *****   پرسە و هاوخەمی    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئەمین هێرۆیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
د. جەعفەر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 25/07/2016 : 12:01:14
قه‌باره‌ی فۆنت
ئیسلامی و عه‌لمانی له‌ تاقیگه‌ی کوده‌تاکه‌ی تورکیادا
دروستبوونی کوده‌تاکه‌ی تورکیاو پووچه‌ڵبوونه‌وه‌یی و ئه‌وه‌ی له‌ دواوه‌ی دروست بوو کۆمه‌ڵێك بابه‌تی گرنگی خسته‌ ژێر پرسیارو پێداچوونه‌وه‌، به‌تایبه‌تی تورکیا که‌ به‌ باکگراوندێکی ئیسلامییه‌وه‌ خۆی نمایش ده‌کات، نه‌خاسمه‌ پێویسته‌ هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ئیسلامی و عه‌لمانییه‌کانی کوردستان بکه‌ین، مه‌به‌ستم حزبه‌کان نییه‌ به‌ڵکو ته‌واوی ئه‌وانه‌ی به‌ پاشخانی ئیسلامی و عه‌لمانییه‌وه‌ قسه‌یان لێوه‌ کرد.
پێموابێت به‌شێکی عه‌لمانییه‌کانی کوردستان له‌ ئان و ساتی کوده‌تایه‌که‌ له‌ تاقیگه‌که‌ ده‌رنه‌چوون تایبه‌ت‌ ئه‌وانه‌ی به‌ ئاشکرا حوکمی عه‌سکه‌ریان به‌ با‌شتر ده‌زانی و، به‌ حه‌سره‌ته‌وه‌ چاوه‌ڕوانی سه‌رکه‌وتنی کوده‌تاکه‌ بوون، که‌ زۆربه‌ی شرۆڤه‌کاران مه‌ینه‌تییه‌کانی کورد به‌ ده‌ست حوکمی عه‌سکه‌ره‌وه‌ ده‌زانن و، تورکیاش بۆ هه‌رێمی کوردستان وێڕای رۆژانێکی پڕ به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش تاکه‌ بۆڕی هه‌ناسه‌دانه‌ له‌م قۆناخه‌دا.
تاقیکردنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌کانیش له‌ دوای پوچه‌ڵبوونه‌وه‌ی کوده‌تاکه‌ ده‌ست پێده‌کات، چونکه‌ فرمێسكو دوعاکانیان بۆ ئه‌و پاشخانه‌ ئیسلامییه‌ بوو که‌ ئاکه‌په‌و سه‌رۆکه‌که‌ی هه‌یه‌تی، به‌ڵام ئێستا تاقیکردنه‌وه‌که‌ ده‌ستی پێکردووه‌، چونکه‌ ئه‌و پاکتاوه‌ نازییه‌ی له‌ تورکیا هه‌یه‌ ناچێته‌ ژێر پێوه‌ری هیچ به‌هایه‌کی ئیسلامی و مرۆڤایه‌تی، له‌ مێژووی نوێشدا که‌س نه‌یکردووه‌، میناك‌ ده‌کرێ ئه‌وانه‌ی (به‌ڕاستی) داڕێژه‌ری کوده‌تاکه‌ بوونه‌، ده‌وڵه‌ت ده‌ستگیریان بکات و بیان داته‌ دادگا، به‌ڵام پشکنین بۆ ناو دڵی خه‌ڵکیش بکه‌ن و سزای به‌ کۆمه‌ڵ بده‌ن ئه‌وه‌ قه‌ت مایه‌ی تێپه‌ڕبوون نییه‌، بۆ نموونه‌ دوای راپه‌ڕینه‌ شکۆداره‌که‌ی گه‌لی کوردستان به‌ره‌ی کوردستانی و خه‌ڵكه‌که‌ی یه‌ك فه‌رمانبه‌ری پێشووی حکومه‌تی عێراقیان نانبڕاو نه‌کرد، سه‌رباری ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی کورد له‌ ده‌ستی ئه‌و حکومه‌ته‌ دیتبووی، هه‌روه‌ها دوای رووخانی سه‌دامیش شیعه‌کان په‌نایان بۆ نانبڕینی فه‌رمانبه‌ران نه‌برد، ته‌نها سوپایان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌، هه‌روه‌ها وێڕای ئه‌و هه‌موو خوێنه‌ی له‌ نێوان شیعه‌و سوننه‌ رژا، که‌چی حکومه‌تی عێراق تا ماوه‌یه‌کی زۆر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ژێر ده‌ستی داعشیشی ده‌دا، پارتی و یه‌کێتی ئه‌و هه‌موو شه‌ڕه‌یان کرد به‌ڵام فه‌رمانبه‌رانیان نانبڕاو نه‌کرد، مه‌گه‌ر یه‌کێك به‌خۆی ئه‌وه‌ی دیکه‌ی جێهێشتبێت، له‌ کێشه‌ی گۆڕان و یه‌کێتیش به‌ رێژه‌یه‌کی که‌م نانبڕین هه‌بوو ئه‌ویش له‌ شوێنه‌ هه‌ستیاره‌ ئه‌منییه‌کان بوو، جگه‌ له‌ مالیکی که‌س بڕیاری له‌و شێوه‌ی نانبڕینی نه‌داوه‌، ئه‌ویش به‌بێ قۆڵبه‌ستین.
لێ ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ تورکیا ده‌گوزه‌رێ ته‌واو پێچه‌وانه‌یه‌، له‌ بری دادگاییکردنی ئه‌وانه‌ی داڕێژه‌ری راسته‌قینه‌ی کوده‌تاکه‌ن، که‌وتوونه‌ته‌به‌ر بڕینی نان و قووتی خه‌ڵك، که‌ زیاتر له‌ 43 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری خوێندنیان نانبڕاو کردووه‌، ده‌یان قازی و سه‌دان مه‌لاو هه‌زاران پۆلیس و... دواجار سەدان هەزار خانەوادەی نانبڕاو کرد، له‌ هه‌مووشی سه‌یرتر ژماره‌یه‌کی زۆری سه‌ربازه‌کان ئازاد کران به‌ پاساوی ئه‌وه‌ی نه‌یان زانیوه کوده‌تایان پێ ده‌کرێت، که‌چی قازی وا هه‌بوو (ئەوەی لە وێنەکە دیارە) بڕیاری ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچوو به‌ تۆمه‌تی به‌شداریکردنی کوده‌تاکه‌ که‌چی دوو مانگ زیاتر پێشی کوده‌تاکه‌ مردووه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و ئافره‌ته‌ی سه‌رۆکی تورکیا وه‌ك یه‌که‌م سه‌رۆک زانکۆی باڵاپۆش پێشکه‌شی کرد، هه‌ر زوو قۆڵبه‌ست کرا، ئه‌وه‌ سه‌رباری داخستنی هه‌زاران ده‌زگای مه‌ده‌نی و ده‌رکردنی فه‌رمانبه‌رانیان.
لێره‌دا ئیسلامییه‌کانی کوردستان له‌ کاتێکی هه‌ستیاردان بۆ ئه‌وه‌ی وه‌کو به‌شێکی عه‌لمانییه‌کان کاره‌که‌یان له‌ ده‌ست نه‌چێت، چونکه‌ خۆشبه‌ختانه‌ سه‌رکه‌فتی بووین له‌ ره‌تکردنه‌وه‌ی کوده‌تا، به‌ڵام به‌ڕاستی دوای ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی ره‌شبگیری و نانبڕین پرۆسه‌ی فیکری ئیسلامی هاوچه‌رخ پرسیاری زۆری له‌سه‌ر دروست بووه‌، چونکه‌ تورکیا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوین دیموکراسیترین نموونه‌ی (ئیسلامی) بوو، که‌چی به‌ هه‌نگاوه‌کانی دوای کوده‌تا ره‌شترین لاپه‌ڕه‌ی مێژوویان ده‌نووسنه‌وه‌، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ پێوه‌ری موسڵمانانه‌ش قسه‌ بکه‌ین نموونه‌یه‌کی بێویژدان و دڵره‌قانه‌یه‌و، له‌ هیچ گۆشه‌یه‌کی ره‌حمه‌تی ئیسلام جێگه‌ی نابێته‌وه‌، ئێمه‌ شانازی به‌وه‌ ده‌که‌ین که‌ پێغه‌مبه‌ری خوا بڕیاری لێبووردنی بۆ هه‌موو بکوژو ده‌ست به‌خوێنه‌کانی مه‌ککه‌ ده‌رکرد ته‌نها ئه‌وانه‌ی تاوانباری جه‌نگ بوون، دواتر ئه‌وانیشی ئازاد کرد، وای لێ هات عیکریمه‌و هیندو وه‌حش له‌ هه‌مان مه‌جلیسی ئه‌صحابه‌کان داده‌نیشتن.
ئێمه‌ قسه‌مان له‌سه‌ر کوده‌تاچییه‌ راسته‌قینه‌کان نییه‌، قسه‌شمان له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌ گه‌ورانه‌ نییه‌ که‌ حکومه‌تی عه‌داله‌ ئه‌نجامی داون، که‌ به‌رهه‌مه‌که‌ی هه‌ڵستانی جه‌ماوه‌ر بوو، به‌ڵام ئه‌وانه‌ به‌ هیچ جۆرێك پاساوی پاکتاوی و نازیسم نین، به‌ڵکو قسه‌که‌ له‌سه‌ر خودی پرۆسه‌ی فیکری ئیسلامییه‌، که‌ قه‌ول وایه‌ (به‌ هه‌ق بڵێن هه‌ق و به‌ ناهه‌قیش بڵێن ناهه‌ق)، بۆیه‌ نابێ بکرێته‌ قوربانی ئایدۆلۆژیای حزبی، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و پاکتاوه‌ نه‌بێت ده‌بێ به‌لاشمانه‌وه‌ ئاسایی بێت که‌ عه‌لمانییه‌کان له‌ ئاست سیسی بێده‌نگ بوون، چونکه‌ دواجار به‌رژه‌وه‌ندی ئایدۆلۆژی بڕیار ده‌دات نه‌ك چه‌مکو بنه‌ما ئایینی و مرۆییه‌کان.