یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد ( دروودی خوای لە سەر بێت)    *****    *****   سەرۆکی هەرێم پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی مەولودەوە بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام دەکات    *****    *****   به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان به‌ بۆنه‌ی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت)    *****    *****   هەولێر: بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی بەڕێوە دەچێت    *****    *****   د.عیرفان رەشید ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی بەشداری شەشەمین دیداری یەکێتی زانایانی تورکیا دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان سەردانی هەردوو بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی هەولێرو بەرێوەبەرایەتی حەج و عومرە دەکات    *****    *****   سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای فتوا: زیادبوونی كورسییەكانی كورد دڵخۆشكەرە    *****    *****   دیوانی پارێزگای هەولێر: بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەیەک بۆ ئامادەکاری پێشوازی مانگی مەولود بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لەشاری هەولێر بەشداری مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی دەکات    *****    *****   پرسە و هاوخەمی    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئەمین هێرۆیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
د. جەعفەر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 12/03/2011 : 11:56:19
قه‌باره‌ی فۆنت
مه‌لا‌و خۆپیشاندان
هه‌ندێك براده‌ر، كه‌ گوێیان له‌وه‌ نییه‌ كوردستان به‌ چ ئاقارێك ده‌روات، هه‌ر خه‌ریكی كاری خۆیانن له‌ باسكردنی ئیسلام‌و موسڵمانان، دوێنێی موسڵمانان به‌ تاریك وه‌سف ده‌كه‌ن‌و، پاشكۆی رۆژنامه‌كه‌یان تایبه‌ت ده‌كه‌ن به‌ قسه‌گووتن به‌ ئیسلام‌و موسڵمانان، نه‌ بایان دێت نه‌ باران، كه‌ ئێستا له‌ كوردستان چ ده‌گووزه‌رێ‌.

ئا له‌و كاته‌دا مامۆستایانی ئایینی له‌ نواندنی هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌یان به‌رده‌وامن، له‌لایه‌ك خۆیان ده‌كه‌نه‌ په‌رژین تا خوێنی كورد به‌ ده‌ستی كورد نه‌رژێت، مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ده‌مین كه‌لاری خه‌ریك بوو له‌ بنده‌ستی خۆپیشانده‌ران بخنكێت، له‌ هه‌ڵه‌به‌جه‌ ده‌بنه‌ قه‌ڵغانی نێوان پۆلیس‌و خۆپیشانده‌ران، تا له‌و نێوه‌دا خوێن له‌ سه‌ریان ده‌چۆرێ‌، له‌ سلێمانی گولله‌ له‌ ماڵیان ده‌گرێت‌و، نامه‌ی به‌ فیشه‌كیان بۆ ره‌وانه‌ ده‌كه‌ن‌و، نامه‌ی عه‌نتیكه‌ی مۆبایلیان بۆ ده‌نێرن.

كه‌چی خاڵی هاوبه‌شی نێوان مامۆستایانی ئایینی له‌ هه‌ولێر‌و سلێمانی‌و دهۆك‌و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان داواكردنی پاراستنی ئه‌من‌و ئاسایش‌و هێمنی هه‌رێمی كوردستانه‌، له‌ هه‌موو لایه‌ك داواكردنی مافه‌كان به‌ هقێكی شه‌رعی‌و دروست ده‌زانن‌و، داواش له‌ حكومه‌ت ده‌كه‌ن به‌ پیریانه‌وه‌ بچێت، به‌ڵام پاراستتنی سیمای شارستانی كوردستان‌و، خۆ دوورگرتن له‌ په‌لاماردانی باره‌گا حزبی‌و حكومیه‌كان‌و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ شه‌ره‌به‌رد‌و گوولله‌ به‌ ئه‌ركی هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن.

مامۆستای ئایینی له‌ هه‌ر شوێنێك بێته‌ گۆ به‌ یه‌ك زمان قسه‌ ده‌كات، ئه‌گه‌ر له‌ به‌ره‌ی خۆپشانده‌ران بێت نایه‌وێت خۆپیشانده‌ر شه‌رانگێز بێت، ئه‌گه‌ر له‌ به‌ره‌ی به‌رانبه‌ر بێت نایه‌وێت حكومه‌ت بێ‌ وه‌ڵام بێت، گرنگ به‌لای ئه‌وانه‌وه‌ دڵخۆشكردنی هاوولاتی‌و به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌زموونی كوردستانه‌.

له‌ هه‌مووشی دیارتر، وێرای ئه‌وه‌ی چه‌ند قه‌ڵه‌مێك هه‌ر خه‌ریكی قسه‌گووتنن به‌ ئیسلام، به‌ڵام مامۆستایان له‌ ئاستی به‌رپرسیارێتی دانه‌‌و، نایانه‌وێت له‌و كاته‌دا هه‌ستی برینداری خه‌ڵكی به‌رامبه‌ر دینیان بجوولێنن.

ئایا ئه‌واه‌ هه‌موویان به‌رزترین پله‌ی نیشتیمانپه‌روه‌ری نییه‌، كه‌ مامۆستایانی ئایینی ده‌ینوێنن، بۆیه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ مامۆستایانی ئایینی له‌و كاته‌ ناسكه‌ی كوردستان جوانترین رۆڵیان دیت، پێم وایه‌ خه‌ڵكیش گه‌ییشته‌ دڵنیایی كه‌ مامۆستایانی ئایینی چه‌نده‌ غه‌مخۆری كوردستانن.