یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   شاندێکی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری هەشتەمین دیداری زانایان لە شاری دیاربەکر دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە نەجەف بەشداری کۆنگرەی (ئازادی بیروڕاو پێکەوەژیانی هاوبەش) دەکات    *****    *****   بە بەشداری سەرۆکی یەکێتی زانایان و بە بۆنەی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (1445) نەمام چێندرا    *****    *****   چەندین نووسراو و پەرتووكی بە نرخ لە كتێبخانەی زانایەكی ئایینیی سۆران پارێزراون    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان به‌ بۆنه‌ی مانگی مەولودو له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   دهۆك: ئێكەتیا زانایان داخازا نەهێلانا دیاردا چێكرنا زادی دكەت د مەراسیمێن تازیادا    *****    *****   ئامێدی: شاندەکێ لقێ ئێکەتیا زانایێن ئاینێ ئیسلامێ سەرەدانا رێڤەبەریا هاتوچویا قەزا ئامێدیێ کر    *****    *****   ئامێدی: بەرپرسێ لقێ زانایان پشكداری د مەراسیمەكا ب داوای هاتنا خولەكا زانستێن قورئانا پیرۆزدا كر    *****    *****   كۆیە: شاندێكی باڵای زانایانی لق بەشداری لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی مزگەوتێكدا دەكات    *****    *****   پەیامى پیرۆزبایى پارێزگارى هەولێر، بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتی زانایان دەکات   
د. جەعفەر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 24/03/2015 : 11:52:42
قه‌باره‌ی فۆنت
دۆزینەوەی گۆڕی سەعید نوورسی

دۆزینەوەی گۆڕی سەعید نوورسی 

 

پێش ٥٥ ساڵ بیرمەندی گەورەی کورد مامۆستا سەعیدی نوورسی لە 23-3-1960 لە ئۆرفای کوردستانی باکوور وەفاتی کرد.. پێش وەفاتکردنی، ماوەی 35 ساڵی ژیانی لە ناو زیندانو دەستبەسەری و دەربەدەری بوو.. کەمالیستەکان بەوەندە وازیان لێی نەهێنا.. بەڵکو دوای کودەتاکەی هەمان ساڵ لە مانگی ٧ پاش ئەوەی هاتنوچوونیان قەدەغە کرد... بە فرۆکەیەکی سەربازی لاشەکەیان دەرهێناو بۆ شوێنێکی نادیار بزریان کرد... ئێستا نەجمەدین شاهینیر یەك لەو توێژەرانەی لەسەر ژیاننامەکەی دەکۆڵێتەوە دەڵێت: ساڵی 1967 لە گوندی ساڤی سەر بە شاری ئیسپارتە کوری یەکێك لە قوتابیانی نوور دەمرێت و ئەوانیش لە شوێنێك گۆرەکەی بۆ هەڵدەکەنن کە هیچ شوێنەوارێکی قەبری لەسەر نییە، کەچی یەکسەر دەگەنە لاشەی مردووێك.. یەکسەر بە جل و بەرگ و مووەکانی دەیناسنەوە... دەبینن کودەتاچییەکان تەرمی مامۆستایان بە سەرەوژێری داناوە... بەڵام لەو کاتیەوە ئەم نهێنیەیان تاکو ئێستاکە پاراستووە.

مامۆستا سەعیدی نوورسی شێری زانست و ئیسلامپەروەری تەنها پەیامەکانی نووری لە دوای خۆی جێهێشت کە لە 6000 لاپەرە پێکهاتووەو... ئەم لاپەرانە چەندین جار دادگایی کراون... لە یەکێك لە قسەکانی دەڵێت: (ئێمە دین و قورئان و پەیامەکانی نوور نەکەینە ئامرازی وەدەستهێنانی هەموو دونیا... یەك راستەقینەیەیان بە هەموو دەسەڵاتی دونیا ناگۆرینەوە...).

چەند هەژارن ئەو بێ دینانە ویستیان تەرمی مامۆستا سەرەوژێر بکەن... نەیانزانی نوورەکانی ئەم مامۆستایە عەرشیان سەرەوژێر دەکات... بە هێمنی و زانستدۆستی... بە ئیجابی و بێ هەرەشەو گورەشە... بە چەکی ماریفەت چۆک بە ئیلحادو بێ دینی دەدات.. ئێستا نەك لە تورکیا چرای ئیسلامپەروەری قوتابخانەکەی ئەوتان پێ نەکوژاوە... بەڵکو ئەو چرایە هەموو سنوورو زمانو نەتەوەکانی تێپەڕاند.

 

سەرچاوە: رۆژنامەی زەمان

 

http://www.zamanarabic.com/turkey/تركيا-أحد-طلاب-النورسي-يكشف-مكان-قبره-39424