یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی پێگەی ژینگەو پێویستی ژینگەپارێزی لە دیدی ئیسلامدا ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله سەرگەتی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە قەزای شەقڵاوە بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا رێدیر مجید مزوری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: "داواکارین بارسووکی و کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت"    *****    *****   كتێبخانه‌ی زانای ئایينی سەرۆکی لیژنەی فەتوا (مامۆستا عومه‌ری جه‌له‌ولا) پێشكه‌شی زانكۆ کرا    *****    *****   ئەنجومەنی باڵأی فەتوا: حوكمی ئه‌نجام نه‌دانی نوێژی هه‌ینی له‌ كاتی گه‌شت و سه‌یراندا روون دەکاتەوە    *****    *****   ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای فەتوا بە نوێنەری یەکێتی زانایان بەشداری دوازدەهەمین کۆنگرەی تەسەوفی جیهانی لە تورکیا دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێک بەناونیشانی (ئازادی بیرو ڕاو پرسی هەڵگەڕانەوە لە دین) ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سمینارێک بەناونیشانی (بنەماکانی پێکەوەژیان لە شەریعەتی ئیسلامدا) پێشکەش دەکات    *****    *****   بە بۆنەی بە پارێزگا بوونی شاری هەڵەبجە یەکێتی زانایان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێک؛ لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوەو دیدارێک لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات   
د. جەعفەر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 22/04/2013 : 15:22:39
قه‌باره‌ی فۆنت
چەند كتێبت خوێندیتەوە؟

 

هەموو ئەو وڵاتانەی پێشكەوتوونە‌و، خەڵكی رۆشنبیر‌و زانا‌و شارەزایان لێهەڵكەوتووە، سەرچاوەی پێشكەوتنەكەیان لە خوێندنەوەوە وەرگرتووە، هەتا ژمارەی خوێنەرت زیاتر بێت‌و پتر كتێب بخوێندرێتەوە، چاوەڕوانی پێشكەوتنی زیاتر بكە.

 

لە مێژووی كوردیش ئەوانەی شۆڕشی سیاسی‌و فیكری‌و كۆمەڵایەتیان كردووە، زیاتر خەڵكی خوێندەوار بوونە، پێشتر دەمبیست هەندێك شاعیری كوردیان بە بێ‌ دین وەسف دەكرد، چونكە هەندێك شیعری هەبوون، خەڵك واتێدەگەییشت ئەوە هی شیوعیەكانن، لە كاتێكدا زۆرینەی ئەو شاعیرانە مەلا‌و ئەهلی حوجرە بوونە، تا بە وردی خوێندمەوە، بۆم دەركەوت ئەوانە هەستی چاكسازی‌و گۆڕانكارییان هەبووە، بەڵام بار‌ودۆخە كۆمەڵایەتییەكە یان سیاسییەكە نەیهێشتووە، ناچاربوونە بە شیعر‌و هۆنراوە گوزارشت لە ئازار‌و ناسۆرییەكانیان بكەن.

 

لێرەدا‌و بە بۆنەی رۆژی جیهانی كتێب، كە بەیانییە، حەز دەكەم تەكانێك بەخۆمان بدەین بۆ خوێندنەوەی كتێب، چونكە داخی گرانم ئێستا خەڵكێك واتێدەگات كە خوێندنەوەی رۆژنامە‌و گۆڤار‌و ئەو شتانە خوێندنەوەیە، بەڵام خوێندنەوەی راستەقینە تەنها خوێندنەوەی كتێبە، بەبێ‌ خوێندنەوە هیچمان بە هیچ ناكرێت، چونكە مەعریفە‌و شارەزایی باشترین هۆكاری پێشكەوتنی شارستانییە، مەعریفەتیش بەبێ‌ خوێندن مەحاڵە بێتەدی، كەواتە هەموومان پێویستمان بەوەیە خۆمان بۆ خوێندنەوە رابهێنین، پێویستە هەفتانە موحاسەبەی خۆت بكەیت داخۆ چەندت توانیوە زیاتر بخوێنیتەوە‌و، چەندیش لە خوێندنەوە باشتر چوویتە پێشەوە.

 

بەڵگەیەكی زۆر روون لەسەر كەم خوێندنەوە بریتییە لەوەی، هەر كاتێك بابەتێكی مەعریفی یان زانستی یان دوو قسەی پەروەردەیی كۆمەلایەتی بنووسرێن، كەسانێكی كەم دەچنە ناواخنی‌و لێی تێدەگەن، بە پێچەوانەوە ئەگەر دوو وێنەی سیاسی یان شەرە چەقەیەكی حزبی لە فەیسبووك بڵاوبكرێتەوە، لەسەری دەبێتە شەڕ‌و هەزاران كۆمێنتی لەسەر دەنووسرێت.

 

لە كۆتاییدا دوو قسەم زۆر بەلاوە جوان بوون حەزم كرد بیكەمە كوردی‌و پێشكەشی خوێنەرانی خۆشەویستی بكەم.

 

قسەی یەكەم كە ناوی بێژەرەكەی نەنووسراوە دەڵێت: (ئەگەر بتوانیت ببیتە زانا، ئەوە ببە زانا، ئەگەر نەتوانی ئەوا ببە فێرخواز، ئەگەر ناتوانی ببیتە فێرخواز، ئەوا فێرخوازانت خۆش بووێن، ئەگەر خۆشیشت نەوێن با رقت لێیان نەبێتەوە).

 

قسەی دووەم: دكتۆر عەبدولكەریم بەكار دەڵێت: (ئێمە بە دەست كەمی كتێبی ناوازە ناناڵێنین، بەڵكو بە دەست كەمی خوێنەری ناوازە دەناڵێنین).

 

دەستخۆشیەكی گەرمیش لەو بەڕێزانە دەكەم، كە لە كوردستان بەم هەڵمەتە جوانە هەڵستان. 

 

بەتایبەتی پێم وایە دەبێ‌ ئێمە لە پێشەوەی هەموو كەس بین بۆ خوێندنەوە، مەگەر یەكەم پەیامی خوایی بۆ موسڵمانان (إقرأ) نەبوو!.